كۆمپانیای مایكرۆسۆفت زۆرجار بهرنامهی زۆر سانا و بچوك دروست دهكات بۆ كاری زۆر گهوره، یهكێك لهو بهرنامه بچوكانهی بۆ ویندۆزی دروست كردووه بهرنامهی Desktop 1 ـه كه به هۆیهوه دهتوانیت دیسكتۆپهكهت زۆر بهئاسانی بكهیته 4 بهش و ههر بهشهی بۆ كارێك بهكار بهێنیت. بۆ نمونه بهشی یهكهم بۆ كردنهوهی سایت و بهشی دوههم بۆ كردنهوه بهرنامهی فۆتۆشۆپ و ئا بهو شێوهیه. یهكێك له باشیهكانی ئهم بهرنامهیه ئهوهیه كه سێت ئهپ كردن و دامهزراندنی ناوێت و قهبارهكهی تهنها 64 كیلۆبایته.دوای ئهوهی بهرنامهكهت داونلۆد كرد تهنها به دهبڵ كلیك كاری پێ بكهو دهچیته تاسك بار خوارهوهو لهوێش چوار چوارگۆشه دهردهكهوێت و به تهنها Alt و ژماره یهك ئهوه دیسكتۆپی یهكهمت پیشان دهدات و به ئهڵت و ژماره 2 هی دوههم و بهو شێوهیه.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Remote Desktop Manager
دەست وێراگەیشتن بە سیستەمی کامپیوتێر لە رێگای دوورەوە (Remote Desktop) یەکێک لەو بابەتە گرینگانەیە کە لە ناو شەبەکە کامپیوتێریەکان و لە ناو بەرێوەبەرایەتییەکەیشی و هەروەها بەرێوەبەرانی ماڵپەرەکان و...جێگای باس و بایەخ پێدانە. کەسانێک هەن کە لە ریمۆت دیسکتابی ناو ویندۆز کەڵک وەردەگرن، بەڵام کەسانێکیش هەن کە نەرمەواڵەی بەرهەم هاتووی ئەم بوارە بەکاردێنن و بە باشتری دەزانن. بەرێوەبردنی چەندین پەیوەندی بۆ بەرێوەبەرانی شارەزا کارێکی زۆر گرینگ و پڕبایەخە وهەبوونی نەرمەواڵەیێکی بەرێوەبردن لەم بوارە دا کە بتوانێ هەر چەشنە کەرەسەی ریمۆت دیسکتاب پشتیوانی بکات، خاڵێکی بناغەییە.
نەرمەواڵەی Devolutions Remote Desktop Manager دەتوانێ یەکێک لە باشترین بژاردەکانی رێمۆت بێ. ئەم بەرنامەیە کە پشتگری لە کەرەسەکانی وەک Microsoft Remote Desktop، Terminal Services، VNC، LogMeIn، Team Viewer، Ftp، SSH، Telnet، Dameware، X Window، VMware، Virtual PC، PC Anywhere، Hyper-V، Citrix، Radmin، Microsoft Remote Assistance و ... دەکات، دەتوانێ لە نێوان کەرەسەکاندا هاوئاهەنگی تایبەتی دروست بکات وبە بوونی قەبارەیێکی کەم و رواڵەتێکی ساکار، بێگوومان لە ناو شارەزایان و ئەوانەی کە کارەکەیان بەرێوەبردنی سێروێرەکانە لە رێگای دوورەوە، دەتوانن بەم پرۆگرامە بروا بکەن و لێی دڵنیا بن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Dexpot
Dexpot ئەو ئامرازەیە کە رێگە دەدات هەتا ٢٠ روومێز(Desktop*)ی جیا جیا لە سەر سیستەم بە پاشبنەمای جیاواز و سکرین سێروێری سەربەخۆ و رێکخستنەکانی دڵخواز پێک بهێنن و هەر یێک لە وان بۆ مەبەستی جیاواز بە کار بهێنن. بۆ وێنە یێکیان بۆ بەڵگەنامەکان، ئەوەی تریان بۆ گەران لە ناو نێت دا، و ئەوەی تر بۆ بەکارهێنانی کایەکانی ئینترنێتی و...هەتا کۆتایی بەم چەشنە بە کار بهێنن و هەروەها زۆر بە هاسانی و بە کەڵک وەرگرتن لە کلیلەکانی نێوانبڕ کە بۆخۆتان هەڵیدەبژێن لە روومێزێکەوە بۆ روومێزێکیتر بچن و هەر بەم هاسانییە فایلێک لە روومێزێکەوە بۆ روومێزێکیتر رابگوێزن.
ئەم ئامرازە بۆ ئەو کەسانەی کە پێژمێر(Computer*)ەکەیان لە لایەن کەسی ترەوە بەکاردەهێنرێت زۆر بەکەڵکە. بەم ئامرازە بەکارهێنەران دەتوانن هەریێکەوە روومێزی تایبەت بە خۆیان هەبێ و بە سەلیقەی خۆیان رێکی بخەن و سکرین سێروێر و پاشبنەمای تایبەت بە خۆیان دابمەزرینن. جگە لەوانەش خاوەن پێژمێر خۆی دەتوانی لە هەر روومێزێک بۆ کارێکی تایبەتی خۆی کەڵکی لێوەربگرێت و هێزی کاریی خۆی و سیستەم بەرز بکاتەوە. هێندێک لە تایبەتمەندی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-توانایی پێکهێنانی ٢٠ روومێزی دڵخواز بە رێکخستنەکانی تایبەت و سەربەخۆ
-ئیمکانی جوانکاری کردنی روومێز بە کەڵک وەرگرتن لە ئفێکتەکانی ٣دووری و سەرنج راکێش
-کەڵک وەرگرتنی زۆر کەم لە سەرچاوەکانی سیستەم
-کەڵک وەرگرتنی زۆر هاسانی ئامراز حەتتا بۆ بەکارهێنەری نوێکار
-چاککردنەوەی کێشە و گرفتەکانی وەشانەکانی تر لەم وەشانە نوێیە دا
-پشتگریکردن لە چەندین زمانی زیندووی دونیا
-هەبوونی قەبارەیێکی زۆر کەم
-و...